٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ٢١:٢٧
بەرز كردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل لە عێراق سزای هەیە

پەرلەمانی عێراق دەنگی بە ئەوە دا كە بەرز كردنەوەی ئاڵای ڕژێمی سەهیۆنیزمی لە ناوو كۆمەڵگای عێراق دا بەرز بكرێتەوە سزای هەیە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی خۆیان دەنگیان بە ئەوە دا كە بەرز كردنەوەی ئاڵای ڕژێمی سەهیۆنیزمی لە عێراق دا سزایی هەیە .

دەیان نەفەر لە شارەوەمەندانی كوردستانی عێراق لە كاتی هەڵبژاردنەكان و گشتپرسیەكان ئەم هەرێمە ئاڵای ئیسرائیلیان بەرز دەكردەوە لە ئەم هەرێمە دا .

لە لایەكی ترەوە پەرلەمانی عێراق یاسایەكی تری دانا، لە سەر ئەو ئەساسەڕێگە بە دروست كردنی هیچ مەقەڕێك نادات لە كەركوك و ئەو ناوچانەی كە موناقەشەی لە سەرە و هیچ هێزێك بیجگە لە هێزی دەوڵەتی فیدراڵ نابێت لە ئەم ناوچانەدا بێت.

ئەم یاسایە لە كاتێك دا پەسەند كرا كە هەولێر و بەغداد دانیشتنی عەسكەریان كردوە سەبارەت بە سنورەكانی هێزی فیدراڵی عێراق و پێشمەرگە لە ئەو ناوچانەی كە موناقەشەی لە سەرە و بە دەستەوەدانی هەموو سنورە مەرزیەكان بە هێزی فیدراڵی عێراق.

 

............

كۆتایی پەیامی / 218